کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدایه و چاودێرانی سیاسی له‌وبڕوایه‌دان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵدا ململانێیه‌کی ئه‌وتۆ نابێت له نێوان کاندیده‌کاندا.
گه‌لێک له شیکه‌ره‌وه له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له‌وبڕوایه‌دان هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌نێو به‌ره‌ی کۆنه‌پارێزاندا سنوردار ده‌بێت، وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موسته‌فا مه‌عروفی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا ده‌رفه‌تێک ده‌درا به هه‌ندێک خه‌ڵکی تر بۆ خۆ کاندیدکردن، به‌ڵام ئاماژه‌کان له ئێستاوه وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران به‌و شێوه‌یه نابێت و پێشناچێت ڕژێمی ئێرانی ڕێگه بدات که‌سانی سه‌ر به لایه‌نه‌کانی تر ده‌رفه‌تیان هه‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز مه‌عروفی ده‌ڵێت له ئێستادا باس له مه‌نوچه‌هر موته‌کی وه‌ک کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێران هه‌ر زۆر لاوازه.
موسته‌فا مه‌عروفی ده‌شڵێت ده‌شێت ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و ڕێگه‌گرتن و ته‌گه‌رانه بن که ده‌خرێنه به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی تر تا کاندیدیان نه‌بێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که و ده‌شڵێت ئه‌و شییانی ناڕه‌زاییه به هه‌مان ئه‌ندازه و قه‌باره‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو نابن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: