یه‌کشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی که له کۆنفڕانسی ئاسایش له میونخ،ئا‌ڵمانیا به‌ڕیوه ده‌چیت پێشوازی له ئاماده بوونی ئه‌مه‌ریکا کرد بۆ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌و پابه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی بۆ قبوڵ کردنی ئه‌و پێشنیازه ڕانه‌گه‌یاند
یه‌کشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سالحی که له کۆنفڕانسی ئاسایش له میونخ،ئا‌ڵمانیا به‌ڕیوه ده‌چیت پێشوازی له ئاماده بوونی ئه‌مه‌ریکا کرد بۆ گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر پرۆگرامی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێران، هه‌رچه‌نده ئه‌و پابه‌ندبوونی وڵاته‌که‌ی بۆ قبوڵ کردنی ئه‌و پێشنیازه ڕانه‌گه‌یاند. سالحی سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه که واشنتن ده‌بێت نیاز و مه‌به‌ستی 'ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه'ی نیشان بدات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه.
سالحی هه‌روه‌ها گوتیشی هیچ هێڵی سوری ئێران له ڕێگای گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ واشنتن دا نیه. ئه‌و باسی بێ متمانه‌یی قووڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی کرد.
پێشتر شه‌ممه، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له کۆنفرانسی ئاسایش له میونخ گوتی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێرانه به‌ڵام تاران ده‌بێت نیشان بدت 'جیدییه.'
ده‌رفه‌ته‌کان بۆ شیانی ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه بابه‌تی ئه‌م مێزگردهن. میوانه‌کان : دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس له‌ناو ئێران و ڕۆژنامه‌وان عارف نادری له نۆروێژ.
دکتۆر ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت ئێران به دوای ئیمتیاز وه‌رگرتن له‌ئه‌مه‌ریکا دا ده‌گه‌ڕێت تا له هه‌ڵوێستی لاوازه‌وه نه‌که‌وێته گفت‌و گۆ له گه‌ڵ ئێران. عارف نادری پێی وایه تا پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران له مانگی شه‌ش، گفتوگۆی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران ڕوونادات.