جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه به هه‌بوونی ده‌رفه‌ت ده‌کات بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی به‌رنامه‌ی ناو‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران.
جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتاش کات و شوێنیش بۆ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی هه‌ن، تۆپه‌که له مه‌یدانی حکومه‌تی ئێراندایه و ئێستاش کاتێکی گونجاو و له‌باره بۆ ئێران تا وتووێژێکی ڕژد به خواستێکی باشه‌وه له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیادا بکات.
ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران بۆخۆی ده‌ستی کردووه به هه‌وڵ و چرای سه‌وز هه‌ڵکردن تا قورسایی قه‌یرانی ئه‌تۆمی که که‌وتووه‌ته سه‌رشانی که‌م بکاته‌وه و ده‌شڵێت ئێرانیه‌کان باسی ئه‌وه‌شیان کردووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانیشتن و کۆبونه‌وه‌ش له دۆزه‌خدا بکرێت ئاماده‌ن بچن بۆی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز مه‌نوچه‌هری ده‌شڵێت به‌ڵام پێی وانییه ئه‌م کۆبوونه‌وانه ببنه مایه‌ی هیچ چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌م قه‌یرانه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی به دۆسێیه‌کی ستراتیژی داده‌نێت که ناتوانێت پاسه‌کشه‌ی لێبکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: