سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا داوای کۆتاییهێنانی کردووه به دۆسێکانی ئه‌و سه‌دان ئه‌فسه‌ره‌ی به پیلان گێڕان دژ به حکومه‌تی وڵاته‌که گوناهبارکراون و ده‌شڵێت ئه‌و دۆسێیانه درێژه‌یان کێشاوه.
دۆریان جۆنز، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له ئه‌ستانبوڵ له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دان بنێت به‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیانه کاریگه‌ریی هه‌یه به‌سه‌ر تواناییه له‌شکریه‌کانی وڵاته‌که‌یه‌وه.
سه‌دان ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینیش بۆ چه‌ندان ساڵه دادگایی ده‌کرێن و یانیش له گرتووخانه‌دان و چاوه‌ڕوانی دادگایی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
چاو‌دێر له‌و بڕوایه‌دان له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به سوریا و ئێرانه‌وه هه‌یه، بوونی له‌شکرێکی بێهێز ده‌شێت تورکیا بخاته ناو بارێکی لاوازه‌وه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له‌لایه‌ن هه‌ندێکی تریشه‌وه که ده‌ڵێن ده‌شێت حکومه‌ت و وڵاته‌که‌ش باجێکی زۆر بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر هێور کردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر هێزه نادیموکراته‌کانی ناو له‌شکر.
له‌وه‌تای ساڵی 1960 ه‌وه له‌شکری تورکیا چوار حکومه‌تی ناچارکردووه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
هه‌ندێک له چاودێران ئاگاهی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی هێشتاش له هه‌ندێک له سه‌رکردایه‌تیه له‌شکریه‌کاندا فه‌رهه‌نگی ده‌ستێوردان هه‌ر ماوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و په‌ره‌سه‌ندنی پشێویه‌کان له ناوچه‌که‌دا وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌رکی یه‌که‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا هه‌بوونی له‌شکرێکی به‌هێزه بۆ وڵاته‌که‌ی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی راپۆرته‌که‌دایه: