جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی خۆی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی دواده‌خات و وه‌ک ده‌ڵێت نایه‌وێت که‌سی پێ ته‌نگه‌تاو بکات.
ساڵح موتڵه‌گ ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگرتنه کاتییه‌ی ده‌ست له‌کارکێسانه‌وه‌که‌ی ناکرێت وه‌ک په‌شیمان بوونه‌وه لێی بڕوانرێت به‌ڵکو وه‌ک ئاماژه‌ی پێ‌کرد ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه تا بزانرێت له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی چی ده‌که‌ن بۆ چاکسازی له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.
جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقدا دیالۆگ ده‌ستی پێکردووه و هه‌ندێک به‌ره‌وپێشچونیش هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام هێشتاش به‌پێی پێویست نین.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: