کۆما جڤاکێن کوردسـتان (که‌جه‌که)، ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا ده‌کات، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن هێزه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان به نیازن له مانگی سێ‌دا به‌ره‌و باکوری عێراق بکشێنه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی که‌جه‌که ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له کشانه‌وه‌ی هێزێـکی 100 چه‌کداری په‌که‌که یان کشـانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌کان له تورکیا ده‌که‌ن، هیچ ڕاستیـیه‌کی بۆ نیـیه و ته‌نها جۆره پـرۆپاگهندهیهکن که ده‌چنه خانه‌ی شه‌ڕی ده‌روونیـیه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی ڕێـکخراوه‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا، هیچ وتووێژ و دانوسـتاندنێـکیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورک‌دا ئه‌نجام نه‌داوه، جگه له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری ده‌سـتگیرکراوی پارتی کرێـکاران کوردسـتان له زیندانی ئیمرالی کراون.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نزیـک له حکومه‌تی تورکیا ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسراوه چاوهڕواندهکرێت له ماوه‌ی ده ڕۆژی داهاتوو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاگه‌یاندنێـک بڵاوبکاته‌وه و ڕاگرتنی شه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نێت. پاشـان هه‌تا 21 ی مانگی سێ هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیاوه به‌ره‌و باکوری عێراق بکشێنه‌وه.