شه‌ریف سریوی کاربه‌ده‌سـت له ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی لوبنان ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بۆردومانکردنێـکی ئیسرائیل ده‌که‌ن له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سوریادا، ڕاست نیـن.
هه‌ردوو ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز و فڕانس پـرێس ڕایانگه‌یاند که‌وا سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش گوتوویانه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیسرائیل هێرشێـکی له‌سه‌ر سـنووری سوریا- لوبنان ئه‌نجام داوه.
ڕۆیته‌رز گوتی دیپـلۆماتێـکی ڕۆژئاوایی و سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایش گوتوویانه هێزه‌کانی ئیسرائیل له شه‌ودا له شوێنێـکیان داوه له‌سه‌ر سنووری لوبنان- سوریادا.
فڕانس پـرێسیش له هه‌واڵێـکی به‌په‌له‌دا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رچاوه‌یه‌ک پـێی‌گوتوون ئیسرائیل بۆردومانی کاروانێـکی ماشێنی کردووه که له سوریاوه بۆ لوبنان په‌ڕیوه‌ته‌وه.
پـێشـتر له‌شـکری لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل له ئێواره‌ی دوێنی سێشه‌ممه‌وه هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێـک له ئاسـمانی لوبناندا سوڕاونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه هاوکاته له‌گه‌ڵ مه‌ترسیـیه‌کانی ئیسرائیل له‌وه‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کان و سـیستمه موشه‌کیـیه دژه ئاسـمانیـیه‌کانی جۆری SA-17 ی سوریا بکه‌ونه ده‌سـتی نه‌یرانی ئیسرائیله‌وه، له‌وانه حزبوڵڵای لوبنان.