ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت له تورکیا ده‌نوسێت وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌د گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستان له به‌هاردا چه‌ک دابنێن و خاکی تورکیا جێبهێڵن وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ی ئاشتی.
حوڕییه‌ت ده‌نوسێت له مانگی دوودا په‌که‌که چالاکی نه‌کردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له ئیمرالیه‌وه به فه‌رمی ئه‌و داوایه له په‌که‌که ده‌کات.
ڕۆژ وڵات ، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) بێ ئاگایی خۆی له‌و هه‌واڵه‌ی حوڕیه‌ت ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵه "که به بێ بنچینه ناودێری ده‌کات" ته‌نها له میدیای تورکیاوه بیستویه‌تی.
به‌ڕێز وڵات ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌ر بڕیارێک له لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه بدرێت ئه‌وان له گه‌ڵیدا ده‌بن و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌تا ئێستاش هیچ که‌سێک گوێی له ئۆجه‌لان نه‌بووه.
ڕۆژ وڵات به گومانیشه‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌کات له تورکیادا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتوویژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژ وڵات، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: