هاوکاتی داواکردنی دیالۆگی به‌رفراون له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه‌وه، جێگره سوننه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیر و وه‌زیره‌کانی سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقیه نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌یان ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسه‌کانیان.
دکتۆر زافر ئه‌لعانی، سه‌رکرده له لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێستانه هه‌ر هه‌مووی کاردانه‌وه‌ن به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی ناهه‌مواری عێراق.
دکتۆر ئه‌لعانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕێکی تان و پۆ تایفه‌یی سیاسی هه‌یه له عێراقدا که هه‌موو لایه‌نه‌کانی تیادا ده‌دۆڕێن.
له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زیری کارگێڕی به‌رگری (سه‌عدون دوله‌یمی) که گوتبووی "له‌شکر مافی خۆی بووه ته‌قه له‌وانه‌ی فه‌لوجه بکات چونکه ویستویانه به ئاڵای ئه‌لقاعیده‌وه ڕوو له به‌غدا بکه‌ن" دکتۆر زافر ئه‌لعانی ده‌ڵێت توشی شۆک بووه که ئه‌و لێدوانانه‌ی دوله‌یمی کوت و مت پێچه‌وانه‌ی ڕای لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانیشه که بۆ به‌دوواداچوون و زانیاری سه‌ردانی فه‌لوجه‌یان کردبوو.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتوویژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر زافر ئه‌لعانی، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: