چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتیان له ناوچه‌یه‌کی شـاری حه‌له‌ب له باکوری وڵات 65 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه که ده‌سـتیان به‌سـتراوه‌ته‌وه و گولـله به سه‌ریانه‌وه نراوه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕه‌نگه ژماره‌ی قوربانیـیه‌کانی ئه‌م کوشـتنکاریـیه بگاته 80 که‌س. ده‌شڵێت زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان ته‌مه‌نیان له بیست و سیـیه‌کاندایه.
ته‌رمه‌کان له لێوار ئاوی ڕووباری قویق له نزیک پـردی سندیانه‌ی ناوچه‌ی بوسـتان ئه‌لقه‌سه‌ری حه‌له‌ب دۆزراونه‌ته‌وه.
ئۆپـۆزسۆنی سوریا ده‌ڵێت ئه‌م قوربانیـیانه به ده‌سـتی هێزه‌کانی حکومه‌ت کوژراون. کاربه‌ده‌سـتێـکی سوریایـیش به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسـایی گوتووه قوربانیـیه‌کان زۆربه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیلن و لایه‌ن کۆمه‌ڵه تێرۆریستیـیه‌کانه‌وه ڕفێندراون و کوژراون.