ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شـارۆچکه‌ی ڕه‌داع له باشوری یه‌مه‌ن که‌سێـکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک خاڵـێـکی پـشـکنینی له‌شـکریدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 11 سه‌رباز کوژراون و 17 ی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان له ناوچه‌که ده‌ڵێن ئه‌م هێرشه دوابه‌دوای ئه‌وه هات که له‌شـکر به تانکه‌وه هێرشی کرده سه‌ر مۆڵگه‌یه‌کی ئه‌لقاعیده له پاش شـکسـتهێنانی وتووێژه‌کان بۆ ئازادکردنی 3 بارمته‌ی ڕۆژئاوایی.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌یان ماشێنی زرێـپـۆشـی له‌شـکر به‌ره‌و ناوچه‌که هاتوون و پاشـان گوێـیان له ده‌نگی تۆپ و ته‌قه بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له بۆسه‌یه‌کی چه‌کدارانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌ر له نزیک ئه‌و شـارۆچکه‌یه 3 سه‌رباز کوژراون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی ڕابردوو ژن و پـیاوێـکی فنله‌ندی و پـیاوێـکی نه‌مسـاوی که له یه‌مه‌ن زمانی عه‌ره‌بیـیان ده‌خوێند، له لایه‌ن که‌سـانی خێڵه‌کیـیه‌وه له سه‌نعای پایته‌خت ڕفێندران و پاشـان به چه‌کداره‌کانی قاعیده‌یان فرۆشـتوونه‌ته‌وه و گواستویانه‌تنه‌وه بۆ ناوچه‌کانی پارێزگای ئه‌لبه‌یزا له باشوری وڵاته‌که.