له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سوریادا هه‌روادێ و قه‌یرانی مرۆڤایه‌تیش له‌و وڵاته‌دا زیاتر ده‌بێت.
بێ له‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی سوریا له‌ناو وڵاته‌که و له وڵاتانی دراوسێشیدا ڕوو له زیاد بوونێکی به‌رچاوه، ئاوه‌هاش خوارده‌مه‌نی و سوته‌مه‌نیش له سوریادا ڕوو له که‌مین.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له وڵاتانی ئه‌ندامی ی‌و ئێن کردووه تا شاندێکی باڵا بنێرن بۆ کۆنفرانسی کۆمه‌ک کردنی گه‌لی سوریا که بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له وڵاتی کوێت بکرێت.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی سیاسی سه‌رحان عیسا ده‌ڵێت پێده‌چێت دووچارکردنی گه‌لی سوریا به مه‌ینه‌تی زیاتر کاریکی به به‌رنامه بێت، به‌ڵام ناڵێت کێ یان چ لایه‌نێک ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عیسا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کاره مرۆڤانه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ندێک ناوچه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه و زۆر ناوچه‌ش فه‌رامۆش کراون و ده‌شڵێت هه‌رگیز لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی سوریا که‌مته‌رخه‌مییان نه‌نواندووه له دابینکردنی کۆمه‌ک بۆ دانیشتوانی ناوچه کوردیه‌کانی سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: