جه‌زائیر ده‌ڵێت ڕه‌نگه ژماره‌ی بارمته کوژراوه‌کان له دامه‌زراوه گازیـیه‌که‌ی ئین ئه‌میناس زیاتر بـبێت، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێـک ڕایانگه‌یاند که‌وا هێشـتا ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانیان بێ سه‌روشوێنن له پاش ته‌واوبوونی هه‌ڵمه‌ته ئاسایشیـیه‌که بۆ ڕزگارکردنیان.
ڕۆژی شه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی جه‌زائیر گوتی قه‌یرانی بارمته‌کان به کوژرانی 23 بارمته و 32 چه‌کدار کۆتایی‌هات. هه‌روه‌ها 107 بارمته‌ی بیانی و 685 ی جه‌زائیر ڕزگارکراون.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی کوژرانی 3 به‌ریتانی پـشـتڕاستکراوه‌ته‌وه و پـێده‌چێت 3 به‌ریتانی دیکه‌ش کوژرابن. پـێشتر کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکاش گوتیان ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا زانراوه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کیش کوژراوه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له باره‌ی قه‌یرانه‌که‌وه لێـدوانی دا و گوتی تێرۆرسـتان له کوژرانی بارمته‌کان به‌رپـرسیارن و ئه‌مه نیشانه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یه. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی جه‌زائیر له په‌یوه‌ندیـیه‌کی چڕدایه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیاش فلیپ هامـمند ئه‌ویش گوتی ته‌نها تێرۆرسـتان له کوشـتنی بارمته‌کان به‌رپـرسیارن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لۆران فابیۆس له لێـدوانێـکیدا داکۆکی له حکومه‌تی جه‌زائیر کرد له چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌که‌دا و گوتی ڕاسته له هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنه‌که قوربانیـیه‌کی زۆر که‌وته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌زائیر ڕووبه‌ڕووی دۆخێـک بووبوونه‌وه که به‌رگه‌ی نه‌ده‌گیرا.