کاربه‌ده‌ستێکی باڵای پاکستان ده‌ڵێت پاکستان پلانی ئازاد کردنی ملیتانی زیاتری ئه‌فغانی هه‌یه له هه‌وڵێکدا بۆ بوژانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستانی دراوسێی به‌ر له کشانه‌وه‌ی هێزی نێونه‌توه‌یی له وڵاته‌که که بڕیاره له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ستپێبکات.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌لیل عه‌باس جیلانی ڕایگه‌یاند پاکستان خواستی ئازاد کردنی ئه‌و زیندانییه ئه‌فغانیانه‌ی هه‌یه که هه‌ست ده‌کات یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له پرۆسه‌ی ئاشته‌وای نیشتیمانی ئه‌فغانستاندا. ناوبراو ئه‌م قسانه‌ی له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌بوزه‌بی کرد به‌ڵام هیچ کاتێکی دیاری کراوی ڕانه‌گه‌یاند.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کابول فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر ئیسلام‌ئاباد بۆ ئازاد کردنی ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی له پاکستان ده‌ستگیر کراون، ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانیش ده‌ڵێن هیوادارن ئه‌و ئازادکردنانه ببنه هۆی ئاشته‌وایی به‌ڵام واشنتۆن نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر هه‌نێک له زیندانییه‌کان هه‌یه که به مه‌ترسی دایان ده‌نێت.
له مایانه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جیلانی ڕاینه‌گه‌یاند که ئاخۆ پاکستان مه‌لا عبدوڵ غه‌نی براده‌ر جێگری پێشووی ڕێبه‌ری تالیبان له ئه‌فغانستان ئازاد ده‌کات یان نا که کابول داوای ئازاد کردنی ده‌کات.
کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌فغانی به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌یتت پرێسیان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مه‌ریکا پاکستانی ئاگادار کردووه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه براده‌ر ئازاد بکرێت به‌ڵام ده‌ڵێت ده‌بێت پاش ئازاد کردنی چاودێری جموجۆڵه‌کانی بکرێت.