سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشـکرای کرد که‌وا پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌ی گرنگ گه‌یشـتوون له باره‌ی کوشـتنی 3 ژنه چالاکوانه کورده‌که له پاریس، بڕیاریان داوه 2 پـیاوی کورد ده‌سـتگیربکه‌ن که یه‌کێـکیان ته‌مه‌نی 39 سـاڵه و ئه‌وی دیکه‌یان 30 سـاڵ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
سه‌رچاوه‌که گوتی ئه‌و دووانه وه‌ک گه‌واهیده‌رێـک لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌که‌یان که شۆفێریشی بۆ یه‌ک له ژنه‌کان کردبوو، له قسه‌کانیدا خۆی به درۆ خستۆته‌وه، بڕیار دراوه لێـکۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
گوتیشی هه‌ردووکیان کوردن، به‌ڵام نه‌یگوت کوردی کام وڵاتن.
جێی ئاماژه‌یه به‌پـێی یاسای فه‌ڕه‌نسا گومانبار ته‌نها بۆ 2 ڕۆژ ده‌ستگیرده‌کرێت تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، به‌ڵام ده‌کرێت له حاڵه‌تی زۆر تایبه‌تدا ماوه‌ی ده‌سـتگیرکردنه‌که درێژبکرێته‌وه.
لێـکۆڵه‌ره‌وانی فه‌ڕه‌نسـایی هه‌تا ئێسـتا هیچ ئاماژه‌یه‌کیان نه‌داوه کێ ڕه‌نگه له پشت کوشـتنی ئه‌م سێ ژنه کورده‌دا بێت.