پێده‌چێت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشته‌وایی له عێراقدا ده‌درێن جێی خۆیان نه‌گرن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هه‌روادێ و قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که ئاڵۆزتر و قوڵتریش ده‌بێته‌وه. خۆپیشاندانه‌کان له هه‌ندێک له شاره‌کانی عێراقدا به‌رده‌وامن به‌تایبه‌تیش له‌و شارانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له عه‌ره‌به سوننه‌کانن دژی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
که‌م نین ئه‌و شیکه‌ره‌وه سیاسیانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م کێشانه به‌ره‌نجامی ناکۆکیه له مێژینه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کانه و که له ئێستادا گه‌یشتۆته ئاستی بێ متمانه‌یی نێوان ئه‌م دوو پێکهاته‌یه له وڵاته‌که‌دا.
ڕاوێژکارێکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هاوکاتی به‌شداریکردنی له کۆنگره‌ی وه‌زیرانی ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی عه‌ره‌ب له قاهیره هه‌وڵی بچوککردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی وڵاته‌که‌ی داوه و ده‌ڵێت زیاد له پێویست گه‌وره کراون و به‌و شێوه‌یه نییه که باس ده‌کرێت.
عه‌لی موسه‌وی گوتوویه‌تی هه‌وڵی چه‌واشه‌کار له ئارادان بۆ به سیاسی کردنی ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌ن.
حامد موتڵه‌گ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت نه‌خێر وانییه و عێراق له قه‌یرانێکی زۆر گه‌وره‌دایه به شێوه‌یه‌ک ده‌یان جۆر مه‌ترسی بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که هێناوه‌ته ئاراوه.
به‌ڕێز موتڵه‌گ لۆمه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێرانیش ده‌کات بۆ ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ی.
حامد موتڵه‌گ ده‌ڵێت به‌ڵێ عێراق به ته‌نگژه‌یه‌کی بێ چاره‌سه‌ردا ڕه‌ت ده‌بێت و کێشه‌کانیش زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که باس ده‌کرێن و به‌م پێکهاته سیاسیه‌ی ئێستای عێراقه‌وه هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناکرێت که له ئاکامی داگیرکردنی ئه‌مریکا بۆ عێراق دامه‌زراوه.
به‌ڕێز موتڵه‌گ ده‌ڵێت به داخه‌وه داگیرکردنی ئه‌مریکا بووه مایه‌ی زیندووکردنه‌وه‌ی بیری تایفه‌گه‌رایی له عێراقدا و ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش بوونه‌ش وه‌های کردووه چاره‌سه‌رکردن وه‌ک نه‌بوو سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بکرێت چونکه هه‌ر لایه‌نه ته‌نها بوونی خۆی ده‌وێت و ده‌خوازێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی بسڕێته‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نه و تایفه‌ییدا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه لۆمه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر له پاش کشانه‌وه‌که‌ی ساڵی پاری ئه‌مریکا وه‌ک ده‌ڵێت ده‌رفه‌ته مێژوویه‌که‌ی دا به تاران تا ببێته فه‌رمانڕه‌وای عێراق.
عه‌لی حوسه‌ین ڕه‌زا، ئه‌میش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ده‌ڵێت نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی عێراق له قه‌یراندایه، وه ده‌شڵێت ده‌کرا چاره‌سه‌ر بکرێن به‌ڵام به‌م شێوه‌یه نا که هه‌وڵی به مه‌به‌ست له ئارادان بۆ گه‌وره‌کردن و گه‌رم و گوڕ کردنی کێشه‌کان.
عه‌لی حوسه‌ین ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی یاسا له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ندێک لایه‌ن ( وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به لیستی ئه‌لعێراقیه) به مه‌به‌ست ئاڵۆزیه‌کانیان گه‌وره کردووه و گه‌رمی ده‌که‌ن که له‌وانه‌یه بۆ مه‌به‌ستی تاک لایه‌نه بێت یان له لایه‌نی ده‌ره‌کیه‌وه هان بدرێن، وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ش بۆ ڕوانینه‌کانی ئه‌و دروشمانه‌ن که ده‌گوترێنه‌وه له ده‌می خۆپیشاندانه‌کاندا وه‌ک داواکردنی که‌وتنی به‌غدا و ڕوخاندنی سیسته‌می سیاسی و داوای به‌زاندنی سنوری ئێران به‌و مانیه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی دراوسێدا بکرێت، و چه‌ندان شتی تریش که هه‌مووی ده‌بنه به‌ڵگه‌و ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وه‌ی له عێراقدا ڕووده‌دات له ڕوانگه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کارنامه‌ی ده‌ره‌کیه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت کارنامه ده‌ره‌کیه‌کان و ڕاشکاوانه تریش ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستانی سعودیه و تورکیاش ڕۆڵیان هه‌یه له ئاڵۆزکردنی زیاتری ڕه‌وشه‌که‌دا و وه‌هاشی کردووه که هه‌ندێک له لایه‌نه‌کان به‌و شێوه‌یه بیر بکه‌نه‌وه ئیدی ده‌توانن ده‌سه‌ڵات به خۆیان بده‌ن تا له پره‌نسیپه ده‌ستوریه‌کان و یاساییه‌کان ده‌ربچن به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی به‌رامبه‌ر به نیشتمانێک له‌سه‌ریانه که ناوی عێراقه.
عه‌لی حوسه‌ین ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناکات، به‌ڵام ئاماژه به ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌کات و به ڕاگه‌یاندنێک بۆ وروژاندنی تایفه‌گه‌رایی ناودێری ده‌کات.
به‌ڕێز حوسه‌ین وڵاتی قه‌ته‌ریش به دابین کردنی دارایی و پشتیوانی لۆژیکی بۆ ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کانی ناو عێراق گوناهبار ده‌کات.
ده‌ڵێت زۆرێک له‌و تێرۆریستانه‌ی دێنه عێراقه‌وه له ئێرانه‌وه نه‌هاتوون به‌ڵکو له عه‌ره‌بستانی سعودیه و وڵاتانی تره‌ی دراوسێوه نێردراون و ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی یاسا دژی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کیه به ئێرانیشه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته کار بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که بکرێت له ڕوانگه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ریه‌کانی عێراق و وابه‌سته‌یی به عێراقه‌وه.
ده‌وڵه‌تی یاسا پێشتر وه‌ک چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی کردوه، هاوکات ئه‌لعێراقیه‌ش ده‌ڵێت با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته بکرێت به‌ڵام وه‌ک حامد موتڵه‌گ ده‌ڵێت به مه‌رج.
حامد موتڵه‌گ ده‌ڵێت ده‌شێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یارمه‌تیده‌ر بێت له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراقدا به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له ژێر سایه‌ی حکومه‌تێکی قۆناغی گواستنه‌وه‌دا، جگه له‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا ، جا ئایا حکومه‌تێکی یه‌کێتی نیشتیمانیانه ده‌بێت یان حکومه‌تێکی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه یانیش حکومه‌تێکی ڕزگاری بێت و ده‌شڵێت ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بکرێت.