هه‌ر له پاش ڕووداوه‌که‌ی پاریس و کوژرانی سێ خانمی سیاسه‌توان و چالاکوانی کورد، ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کاریگه‌رییه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوردی له تورکیادا خستۆته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
هێمن میرانی پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوه کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو به تایبه‌ت که له هه‌ل و مه‌رجێکی هه‌ستیاردا ڕوویدا پاش چه‌ند مانگێک له کڵۆمدانی هه‌موو دیالۆگێک له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا.
وه‌ک به‌ڕێز میرانی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که نه‌ک هه‌ر حکومه‌تی تورکیا به‌ڵکو به‌گشتی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و توند ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه کراوه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌بێته مایه‌ی کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، هیمن میرانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات تا کاتی ئه‌م وتووێژه هه‌رچیه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌گوترێت ته‌نها گریمانه‌ن و په‌یامنێره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ناو تورکیاوه ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه که هه‌ندێک له دامه‌زراوه ناسیۆنالیستیه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ تێکدانی هه‌وڵه‌کانی ئانکه‌ره سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئاشتی کارێکی له‌و جۆره ده‌که‌ن، له ده‌مێکدا ده‌شگوترێت به‌دوورنازانرێت توندڕه‌وانی ناو پارتی کرێکارانی کوردستان له پشت ئه‌و ڕووداوه‌وه بن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
وتووێژ له‌گه‌ڵ هێمن میرانی