لیزا باریه‌نت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاریس ڕاپـۆرتێـکی له باره‌ی تیرۆکردنی 3 ژنی چالاکوانی کوردی ناردووه که دوێنێ شه‌و له‌ناو نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردستان له پاریس کوژران. سمکۆ عه‌زیز له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا مانوێڵ ڤاڵس گه‌یشته سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی کوردی له پاریسی پایته‌خت ، نابراو له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له فه‌ره‌نسا پێشوازی لێ‌کرا. ئه‌مه‌ش به چه‌ند کاتژمێرێک دوای کوشتنی سێ چالاکوانی کوردی له فه‌ره‌نسا.
ڤاڵس باسی له کوشتنی ئه‌و سێ خانمه چالاکوانه کوردیانه ده‌کات و ده‌شڵێت هیوادارم لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس له باره‌یه‌وه به‌خێرایی به‌ره‌و پێش بچێت.
راپۆرته هه‌واڵیه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هه‌رسێ له کوژراوانی ئه‌مڕۆی فه‌ره‌نسا چالاکوانانی کوردی بوون.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان یه‌کێک له کوژراوه‌کان، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری گروپی میلیتانی جوداخوازانی کوردیه، ناسراو به پارتی کرێکارانی کوردستان، ئه‌وه‌ی له ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه شه‌ڕ له دژی ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌که‌ن.
کاری کوشتنه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و سێ خانمه چالاکوانه کوردیانه هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ستکردن به وتووێژه‌کانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و نێوان حکومه‌تی تورکیایه. وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت که کوشتناکه‌نی ئه‌مڕۆ هانده‌ری سیاسی له پشته‌وه بێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس له زاری ئه‌ندامێکی باڵای پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکی ده‌گێڕێته‌وه‌و کاری کوشتنه‌کان بۆ ناکۆکی و کێشه‌ی نێوخۆی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌گێڕێته‌وه.
له وتووێژی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا کانداڵ نه‌زان سه‌رۆکی ئینستتیوتی کوردی له پاریس ،ئه‌وه‌ی جیاوازه له سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی کوردی له پاریس، ده‌ڵێت ره‌نگه کاری کوشتنه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و سێ چالاکوانه کورده له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پلانرێژی بۆ کرابێت ،که له دژی وتووێژه‌کانن له‌گه‌ڵ تورکیا، ده‌ڵێت شیانێکی زۆری ئه‌وه هه‌یه که هه‌ندێک له‌و توندڕه‌وانه له نێو له‌شکری تورکیدا یان ده‌زگاکانی دیکه یان ره‌نگه توندڕه‌وان له نێو پارتی کرێکارانی کوردستان له‌مه‌ڕ سازدانی وتووێژی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و نێوان تورکیا خۆشحاڵ نین. هه‌ربۆیه ره‌نگه ئه‌وانه گه‌ره‌کیان بێت پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا له بار به‌رن، به‌ڵام له روانگه‌ی ئێمه‌وه هێشتا زووه هیچ ئاماژه‌یه‌کی وردی په‌یوه‌ست به کوشتنه‌کان بده‌ین وئه‌وه ئه‌رکی پـۆلیسی فه‌ره‌نسایه بزانێت که رێکخه‌ری کوشتنه‌کان کێن و چۆن ئه‌نجامیان داوه.
نزیکه‌ی 150 هه‌تا 200 هه‌زار کورد له فه‌ره‌نسادا ده‌ژین و زوربه‌یان له پاریسی پایته‌ختدان . له نێو مه‌سه‌له‌کانی دیکه، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسانی دادی فه‌ره‌نسی وه‌ک ده‌ڵین لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌و ده‌نگۆیانه کردووه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی به باجی شۆڕشگێڕی ده‌ناسرێت ، به ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چالاکوانانی کوردی و هه‌روه‌ها کورده‌کانی تاراوگه له سه‌نته‌ری راگه‌یانی کوردی له پاریس به دروشمی " ئێمه هه‌موان په‌که‌که‌ین" هاوسۆزی خۆیان ده‌ربڕی. هه‌وه‌ها دروشمیان ده‌چڕیه‌وه که تیدا حکومه‌تی تورکیایان به ئه‌نجامدانی کوشتنه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌و سێ چالاکوانه ژنه کورده تۆماتبار ده‌کرد ، هاوکات فرانسوا ئولاندی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسایان به بێ ده‌نگی له‌مه‌ڕ ئه‌و کاره تاوانبارده‌که‌ن.
کوشتنه‌کانی ئه‌م سێ چالاکوانه ژنه دوای ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ی تورکی دێت که ده‌ڵێن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی به‌ندکراوی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا گه‌یشتووه‌ته رێکه‌وتنێک بۆ کۆتایی هێنان به 28 ساڵه‌ی یاخیبوونی کورده‌کان ، ئه‌وه‌ی کوژرانی به ده‌یان هه‌زار که‌سی له هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی تورکیای لێکه‌وتووه‌ته‌وه.