سه‌رۆکی سوریا له میانه‌ی وتاره‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به مه‌رج ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ڕاده‌گرێت دژی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که.
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ڵێت هه‌ر له ده‌سپێکی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ناو وڵاته‌که‌یدا هه‌وڵی چاکسازی و دیالۆگی داوه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه شتی به زۆر بسه‌پێندرێت به‌سه‌ردا.
هه‌ر له‌و وتاره‌یدا جاریکی تریش سه‌رۆکی سوریا سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ی به تێرۆریست ناودێر کرده‌وه.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، شیکه‌ره‌وی سیاسی ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوریا له وتاره‌که‌یدا ڕاسته‌وخۆ دانی نه‌نا به قه‌یرانی سوریادا به‌ڵکو وه‌های باس ده‌کرد که ته‌نها ئاڵۆزیه‌ک له وڵاته‌که‌دا هه‌یه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌شێت سه‌رۆکی سوریا ئه‌م وتاره‌ی له‌ژێر فشاری وڵاتێکی وه‌ک ڕوسیادا پێشکه‌ش کردبێت.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ئاماژه‌ش به گوتاری ڕادیکاڵیانه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌کات و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و جۆره گوتاره بیانوی داوه‌ته ده‌ست به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د تا هه‌موو هه‌نگاوێک بنێت دژی گه‌لی سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: