Accessibility links

نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا کۆده‌بێته‌وه‌


‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ نوێنه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا له‌خزه‌ر براهیمی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌رگی لاڤرۆڤ له‌ مۆسکۆ کۆبووه‌وه‌. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بوو بۆ قه‌یرانی سوریا پاش ساڵی 2012.
به‌ڕێز براهیمی گوتی بژاره‌کان له‌ سوریا له‌ نێوان دۆزه‌خ و پرۆسه‌ی سیاسیدایه‌‌ و ده‌بێت جیهان بێ ڕاوه‌ستان کار بۆ پرۆسه‌ی سیاسی بکات. هه‌رچه‌نده‌ له‌ کۆبوونه‌که‌ی نێوان هه‌ردهوو دیپلۆماتدا ڕوون نه‌بوو ئایه‌ هیچ پێشوه‌چوونێکی گرنگ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک له‌ کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی سوریا کراوه‌ یان نا.
به‌ڵام له‌خزه‌ر براهیمی هۆشداری دا بۆی هه‌یه‌ ناکۆکییه‌کان له‌ سوریا خراپتر بێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌ شامی پایته‌خت زیاتر بکات.
XS
SM
MD
LG