کاربه‌ده‌ستێکی وڵاتی میسر ده‌ڵێت گه‌وره دادپارێزی گشتی میسر فرمانیداوه بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له دۆسێی گوناهبارکردنی ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆن به هاندان بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی میسر.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی دادپارێزی گشتی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتوویه‌تی دادوه‌رێک لێکۆڵینه‌وه له‌و دۆسێیه‌دا ده‌ستپێده‌کات که تیایدا موحه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ و سه‌رۆکی پێشوی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ عه‌مر مو‌سا، وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که و کاندیدێکی پێشوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی میسر پێکڕا گوناهبارکراون به هاندان بۆ ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی موحه‌مد مورسی، یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی میسر.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی داوه.
ئه‌م گوناهبارکردنانه‌ش له‌لایه‌ن پارێزه‌رێکه‌وه تۆمارکراون، هاوکاتی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له ئاکامی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسره‌وه هاته ئاراوه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه سه‌رۆکی میسر و لیژنه‌ی داڕشتنی به‌رنوسی ده‌ستوری میسر له‌سه‌رو لێپێچینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وڵاته‌که‌وه ده‌بن.