ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی نێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د کۆبووه‌وه، له باره‌ی شیانی چاره‌سه‌رێـک بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی وا 21 مانگه له ناو ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵگیرسـاوه.
ئیبراهیمی که نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌به، دوێنێ له ڕێگه‌ی لوبنانه‌وه گه‌یشته دیمه‌شق، هه‌مان ئه‌و ڕۆژه‌ی چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن گوتیان زیاتر له 60 که‌س له ئاکامی هێرشێـکی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر نانه‌واخانه‌یه‌کدا کوژران.
هێرشه‌که له شـارۆچکه‌ی حه‌لفایای پارێزگای حه‌ما ڕوویدا، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م ژماره‌ی کوژراوانه ڕاستبێت، ئه‌وا ده‌بێته یه‌کێـک له کوشنده‌ترین ئه‌و هێرشـانه‌ی له ماوه‌ی 21 مانگی ڕابردوودا له سوریادا کرابن.
پـێشبینی ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوان زیادبکات به‌هۆی سه‌ختی برینی ژماره‌یه‌ک له‌و 50 که‌سه‌ی له هێرشه‌که‌دا برینداربوون.