ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به سه‌دان که‌س له دانیشـتوانی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیـیه‌یان بڕی که عێراق به سوریا و ئوردنه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی ڕافع عیسـاوی، که‌سایه‌تی سووننی و وه‌زیری دارایی وڵاته‌که.
خۆپـیشـانده‌ران نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌س ده‌بوون که بریتیبوون له که‌سانی عه‌شایری و ئاینی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کیـیه گردبوونه‌وه و ده‌ستیان به نوێژی به کۆمه‌ڵ کرد و به دوایدا که‌وتنه وتار خوێندنه‌وه له دژی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی. هێزه‌کانی پـۆلیسیش له دوره‌وه چاودێریـیان ده‌کردن.
حیکمه‌ت عه‌یاده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش به خۆپـیشـانده‌رانی گوت " گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه ته‌نها له پـێناو ڕافع عیسـاوی و پاسه‌وانه‌کانی نیـیه، به‌ڵـکو بۆ داوای گۆڕانه له ڕێبازی حکومه‌تی تایفه‌گه‌رایـیدا و هه‌روه‌ها ڕووخاندنی حکومه‌تی نوری ئه‌لمالیکیـیه.
عه‌لی ئه‌لموسه‌ویی گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌م خۆپـیشـاندانانه مه‌به‌ست لێی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌یه له وڵاته‌که‌دا و بوژاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه تاریق هاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق، ئه‌وه‌ی له پـۆسته‌که‌ی لادرا و حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو به تاوانی کاری تێرۆرستیـیه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه، پشـتیوانی خۆی بۆ عیسـاوی ده‌ربڕی و هه‌روه‌ها داوای کرد گوشار بخرێته سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق تاوه‌کو متمانه‌ی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری له مالیکی بسێنرێته‌وه.
گوتووشیه‌تی له‌و ده‌مه‌وه‌ی مالیکی ئه‌وی کردووه‌ته نیشانه، بارودۆخی ناو وڵاته‌که ئاۆزبووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئۆفیسی ڕافع عیساوی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتوویه‌تی پـێویسته پاسه‌وانه‌کان ئازادبکرێن به‌ر له‌وه‌ی قه‌یرانێـکی سیاسی له وڵاته‌که‌دا دروسـتبکات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌ترسیداری به‌سه‌ر شـه‌قامی عێراقیدا هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێزێـکی تایبه‌تی ئاسایش هه‌ڵیان‌کوتایه سه‌ر ماڵ و ئۆفیسه‌کانی ڕافع عیسـاوی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و 10 له پاسه‌وانه‌کانیان ده‌سـتگیرکرد که 4 یان ئه‌فسه‌رن. حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مانه ده‌سـتیان له کاری تێرۆرسـتیدا هه‌بووه.