ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر ده‌ڵێت هاوڵاتیـیانی وڵاته‌که‌ی ئه‌و به‌رنووسی ده‌ستوره‌یان په‌سه‌ندکرد که‌وا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که له ناو وڵاته‌که مشتومڕی توندی له‌سه‌ره.
ئیخوانه‌کان ده‌ڵێن له هه‌ردوو ڕۆژی ده‌نگدانه‌که، که یه‌که‌میان له 15 ی مانگ بوو و دووه‌میان ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 22 ی مانگ، نزیکه‌ی 64% ی ده‌نگده‌ران به ئه‌رێ ده‌نگیان بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوره‌که داوه. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ڕێژه‌ی به‌شداربووان نزیکه‌ی 32% بووه.
ئه‌گه‌ر بێت و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئه‌م ئه‌نجامه به‌رایـیه پـشـتڕاستبکرێتهوه، ئه‌وا له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سـازده‌کرێت.
ئیخوان ئهلموسلیمینهکانی لایه‌نگری سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی پشـتیوانی له ده‌سـتوری نوێ ده‌که‌ن، له کاتێـکدا زۆربه‌ی لیبراڵ و سکیولار و کرستیانه‌کانی میسر له‌گه‌ڵیدا نین، ده‌ڵێن به ناوی پـیاده‌کردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیـیه‌وه ئازادیـیه سیڤیلیـیه‌کان که‌م ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها هیچ باسیش له مافه‌کانی ژنان ناکرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و کۆمیته‌یه‌ی به‌رنووسی دهسـتورهکهی ئاماده‌کرد زۆربه‌یان له ئیسلامیـیه‌کان بوون، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه لیبراڵ و کرستیانه‌کان لێی کشـانه‌وه به‌هۆی وه‌ک ده‌ڵێن ئیسلامیـیه‌کان ڕاوبۆچوونه‌کانیان پشـتگوێ خستبوون.