نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تیشک ده‌خاته سه‌ر ئاماری کوژراوانی سیڤیلی میانه‌ی نزیکه‌ی دوو ساڵی شه‌ڕ له سوریا و ده‌ڵێت؛ به‌هه‌زاران که‌س له شه‌ڕ و توندوتیژیـیه‌کانی ناو ئه‌و وڵاته کوژراون، ئه‌وه‌ی هه‌تا دێت سروشتی تایفه‌گه‌ری له خۆده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه لێکۆڵه‌ره‌وانی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له راپۆرتێکی نوێ‌دا ده‌ڵێن؛ شه‌ڕو پێـکدادنه‌کانی سوریا وێرانکاریه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر و هه‌روه‌ها ناڕه‌حه‌تی و دژواری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی سوری لێکه‌وتووه‌ته‌وه و راپۆرته‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات که له دره‌نگانێکی مانگی نۆوه ره‌وشی مرۆیی له سوریادا به‌خێرای رووی له خراپی کردووه، ده‌شڵێت به‌دڕه‌فتاری و پـێشێلکردنی مافه‌کانی مروڤ به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه راپۆرته نوێه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه به زیادبوونی ئاستی توندوتیژی له هه‌ندێ له شاره سه‌ره‌کیه‌کانی سوریا ده‌دات به تایبه‌ت له دیمه‌شقی پایته‌خت و حه‌له‌ب و هه‌روه‌ها باس له په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شوێنه‌واره که‌لتوریه‌کانیش ده‌کات.
لێکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵداوانی سوری ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی رووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن به زۆری بووه‌ته شه‌ڕێکی تائیفی.
به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناکۆکیه‌که له نێوان زۆرینه‌ی سووننه‌کانی وڵات، ئه‌وانه‌ی به گشتی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی سوری ده‌که‌ن و له نێوان که‌مینه‌ی عه‌له‌ویه‌کاندایه ئه‌وانه‌ی پشتگیری سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
هاوکات راپۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت ناکۆکی تایفی له سوریا هانی که‌سانی ده‌ره‌کی ده‌دات په‌یوه‌ندی به جه‌نگاوه‌رانی سوریه‌وه بکه‌ن.