به پێی ڕادیۆ 'فردا'، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی گوتویه‌تی ئێران، چین و ڕوسیا ڕێگه به وڵاتانی ڕۆژئاوا ناده‌ن به ڕێگه‌ی خۆتێوه‌ردانی له‌شکری، ڕژێمی سوریا بڕوخێنن. به پێی ڕادیۆ 'فردا' ماڵپه‌ری تۆری ته‌له‌فزیۆنی کۆماری ئیسلامی له زاری ساڵحی ڕایگه‌یاند به "عه‌ره‌بی پرێس"ی گوتوه که "ئێران ڕێگای سه‌رکه‌وتنی به‌رنامه و سناریۆکانی ڕۆژئاوا بۆ ڕوخاندنی حکومه‌تی سوریا نادات."
شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئێستا ئێران ڕاسته‌خۆ له سوریا کارێکی ئه‌وه‌تۆ ناتوانێت بکات و ئه‌وه‌ی ده‌یکات،" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توڕه‌یی ئێرانه له مه‌سه‌له‌کانی تری ناوچه‌که. ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌شڵێت هاوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ ڕوخاندن و ئاڵوگۆڕ له سوریا زۆر پێویسته.