سه‌نته‌ری جێمی کارته‌ری ئه‌مه‌ریکایی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا چاودێرانی خۆی بۆ ڕیفراندۆمه‌که‌ی سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوره مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی میسر بڵاوناکاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته دره‌نگ ڕێنمایـیه‌کانی بۆ چاودێریـکردنی پـرۆسه‌که ده‌رکردووه.
بڕیاری ئه‌م سه‌نته‌ره ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیـیانه‌یه که هه‌ن له باره‌ی په‌له‌کردنی حکومه‌تی میسر له سـازدانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنووسی ده‌ستوری نوێ ، ئه‌مه‌ش پـرسیار له‌سه‌ر ئاستی شه‌رعیـیه‌تی پـرۆسه‌که ده‌هێنێته ئاراوه.
سه‌نته‌ری کارته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و نه‌یتوانیوه هه‌ڵسه‌نگاندنێـکی گشـتی بۆ قۆناغه‌کانی پـرۆسه‌ی ڕایفراندۆمه‌که بکات.
هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆری دادوه‌رانی میسر بڕیاریان داوه بایکۆتی سه‌رپه‌رشـتیکردنی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن.
سه‌رۆکی میسر له به‌رامبه‌ردا بڕیاری دا پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که له بری ڕۆژێـک به دوو ڕۆژ ئه‌نجام بدرێت له هه‌ردوو ڕۆژی 15 و 22 ی ئه‌م مانگه‌دا.