گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ڕوسیایی میکائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بۆ یه‌که‌م جار دانی به‌وه‌دا ناوه که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا هه‌روادێ و زیاتر و زیاتر کۆنترۆڵی ناوچه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌شڵێت هه‌ربۆیه‌شه ناکرێت سه‌رکه‌وتنی ئۆپزسیۆنی سوریا به دوور بزانرێت به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی سوریادا به‌هۆی ئه‌و فشاره ده‌ره‌کی و ناوخۆییانه‌ی له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش پێنجشه‌ممه سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ گوتوویه‌تی ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د له سوریا ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته.
میدیای ڕوسیا له زاری به‌ڕێز بۆگدانۆڤه‌وه ده‌ڵێت که وڵاتانی ڕۆژئاواشی گوناهبارکردووه به تێکدان و ناشرین کردنی هه‌ڵوێستی ڕوسیا به‌رامبه‌ر سوریا و گوتوشیه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕۆژئاوا ته‌نها به مه‌به‌ستی لاوازکردنی کاریگه‌ریه‌کانی مۆسکۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
مۆسکۆ و بێژینگ به‌رده‌وام ڕێگه‌یان له هه‌وڵه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گرتووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی ڕوسیا و ناتۆ یه‌ک ڕۆژ پاش دانپێدانانی فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی سوریایه به هاوبه‌ندی نوێی ئۆپزسیۆندا وه‌ک نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی سوریا.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا بووه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌س له ناوچه‌ی قه‌ته‌نه. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ش ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه که له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریادا ڕوویدا له دیمه‌شق و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س.