محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته له‌شـکری وڵاته‌که‌ی تاوه‌کو خه‌ڵـکی سیڤیل ده‌سـتگیربکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵکی بۆ کۆنترۆڵکردنی باری ئاسایشی وڵاته‌که به‌ر له ڕاپـرسیـیه گشـتیـیه‌که‌ی بڕیاره بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێ له ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌و فه‌رمانه له‌شـکر له پاڵ هێزه‌کانی پـۆلیس ئه‌رکی پاراسـتنی داموده‌زگا گرنگه‌کانی وڵاته‌که ده‌گرێته‌ده‌ست.
هاوپه‌یمانی ئۆپـۆزسیۆنی ئازادیخوازی میسر پـلانه‌که‌ی سه‌رۆک مورسیـیان ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ سـازدانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێ که له لایه‌ن لایه‌نگره ئیسلامیـیه‌کانی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسیـیهوه ئاماده‌کراوه.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه گوته‌بێژی به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که ئه‌م به‌رنووسی ده‌سـتوره به شێوه‌یه‌کی ڕاست نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی میسر ناکات. گوتیشی سووربوون له‌سه‌ر سـازدانی ڕیفراندۆمه‌که ده‌بێته مایه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێـکدادانی زیاتر له نێو وڵاته‌که‌دا.
هاوپه‌یمانی ئۆپـۆزسیۆن داوا ده‌کات له ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به‌رفراوان سـازبکرێت له دژی ڕیفراندۆمه‌که. هه‌ندێـک چاو‌دێر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و ڕیفراندۆمه‌که ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وا شیانی هه‌یه ئه‌م به‌رنووسی ده‌سـتوره په‌سه‌ندبکرێت، چونکه بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمین لایه‌نگرانی به‌شی ئه‌وه‌ی هه‌یه.