کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت له ئا‌فریکای باشور ده‌ڵێن سه‌رۆکی پێشوو نێلسن مه‌ندێلا هێشتا له نه‌خۆشخانه‌ی پریتۆریایه پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی شه‌ممه بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی پزشکی له نه‌خۆشخانه هێڵرایه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور جێکه‌ب زوما به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ده‌ڵێت له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌ندێلای له نه‌خۆشخانه کردووه و بینی که خزمه‌تگوزارییه‌کی زۆر باشی ته‌ندروستی بۆ دابین ده‌کرێت.
که‌سایه‌تی دژه سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ڕۆژی شه‌ممه برا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی له‌شکری پریتۆریا که ئه‌مه دووه‌م جاره له‌مساڵدا له نه‌خۆشخانه بهێڵدرێته‌وه.
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی ماک مه‌هاراج که له‌گه‌ڵ سه‌رۆک زومادا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان کردبوو ڕایگه‌یاند به‌ڕێز مه‌ندێلا وره‌ی به‌رزه. وه‌کو زۆربه‌ی که‌س له ئا‌فریکای باشور ماهاراجیش به‌نێوه تیره‌ییه‌کی که مادیبایه ناوی.
ماهاراج گوتی " ئێمه خه‌ڵکی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که مادیبا ڕه‌وشی باشه ئه‌و زۆر ئارام دیاره. من له‌گه‌ڵ سه‌رۆک زوما سه‌ردانم کرد هه‌ردووکیان پێکه‌وه قسه‌یان کرد خۆشحاڵیان به‌رامبه‌ر یه‌ک ده‌ربڕی و زۆر گه‌رموگوڕ بوون".
مه‌هاراج هیچ زانیارییه‌کی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی مه‌ندێلا ڕانه‌گه‌یاند گوتی ئه‌وه نهێنی نه‌خۆشه. شایانی باسه نێلسن مه‌ندێلا ته‌مه‌نی 94 ساڵه.