وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کانیشی ئاگاهی ده‌ده‌نه ڕژێمی سوریا تا چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی وڵاته‌که‌دا به‌کار نه‌هێنێت و حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کانه‌شی هه‌بێت دژی گه‌لی سوریا به‌کاریان ناهێنێت و ده‌شڵێت له‌وانه‌یه سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که به‌کاریبهێنن.
فوئاد عه‌لیکۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد بنکه له قامیشلو نکوڵی ده‌کات له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حکومه‌تی سوریا و ده‌ڵێت پێی وانییه ئۆپزسیۆنی سوریا یانیش له‌شکری ئازادی سوریا خاوه‌نی ئه‌و جۆره چه‌کانه بن.
به‌ڕێز عه‌لیکۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ڕژێمی سوریا له بارێکی سه‌ختدایه و ڕۆژ به ڕۆژ سه‌رهه‌ڵداوان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری وڵاته‌که‌دا وه‌ک شاری حه‌ڵه‌ب له پێشڕه‌وی زیاتردان و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر شوێنه گرنگه‌کاندا و ئه‌مه‌ش وه‌های کردووه حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بکه‌وێته ناو بارێکی ئاڵۆزه‌وه و هه‌ربۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت به دووری نازانێت حکومه‌تی سوریا بۆ خۆ دهربازکردن له‌و قه‌یرانه‌ی که تێی که‌وتووه و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێت په‌نا بباته به‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ فوئاد عه‌لیکۆ ، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: