هوگۆ چاڤێزی سه‌رۆکی فه‌نزوێلا جارێـکی دیکه به‌ره‌و کوبا ده‌گه‌ڕێته‌وه تاوه‌کو نه‌شته‌رگه‌ری دیکه‌ی بۆ ئه‌نجام‌بدرێت له پاش سه‌رهه‌ڵـدانه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌یدا.
شه‌وی شه‌ممه و له وتارێـکدا له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، چاڤێز باسی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌یتوانی کاره‌کانی ڕایی بکات، ئه‌وا نیکۆلا مادوورۆی جێگری که بۆخوشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌گرێته ده‌ست. داواشی له ڤه‌نزوێلیـیه‌کان کرد ده‌نگ به نیکۆلای بده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن سازکرا.
جێی ئاماژه‌یه چاڤێزی ته‌مه‌ن 58 سـاڵ له مانگی دووی سـاڵی 1999 وه سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، به‌وه‌ش بۆی هه‌یه هه‌تا سـاڵی 2019 له پـۆسـتی سه‌رۆکدا بێت.
نیکۆلا مادوورۆ ته‌مه‌نی 50 سـاڵه و خوێندنی هه‌تا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واوکردووه و شۆفێری پاس بووه و که‌سێـکی چالاکی سه‌ندیکاکان بووه. له سـاڵی 2006 وه هه‌تا ئێسـتا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزوێلایه و له 13 ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵه‌وه پـۆستی جێـگری سه‌رۆک کۆماریشی گرته‌ده‌ست.