چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی میسر داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی زیاتر ده‌که‌ن له دژی پـلانه‌که‌ی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ڕایفراندۆم له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسی ده‌سـتوری نوێـیه که له لایه‌ن هاوپه‌یمانه ئیسلامیـیهکانیـیهوه ئاماده‌کراوه.
شه‌وی شه‌ممه محه‌مه‌د مورسی به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا سووربوونی خۆی دووپاتکرده‌وه له‌سه‌ر سـازدانی ئه‌م ڕیفراندۆمه له 15 ی ئه‌م مانگه‌دا، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ڕاگه‌یاندنه دهستوریـیهکهی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه، ئه‌وه‌ی له 22 ی مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاند و تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دادی وڵاته‌که‌شی خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه.
چالاکوانانی ئازادیخوازی بزوتنه‌وه‌ی 9 ی مانگی چوار، ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مورسیـیان ڕه‌تکرده‌وه و به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان دانا. بۆیه داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی زیاتر ده‌که‌ن تاوه‌کو ڕیفراندۆمه‌که بۆ ئه‌م به‌رنووسی دسـتوره ئه‌نجام نه‌درێت که مه‌ترسیـیان هه‌یه ببێته مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی مافه سیڤیلیـیه‌کان، به په‌یڕه‌وکردنی ته‌واوی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له کۆمهڵـگهکهیاندا.