سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا BND ده‌ڵێت ڕژێمی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د له دوا ساته‌کانێتی، به‌ڵام سه‌خته بگوترێت چه‌ند درێژه ده‌کێشێت.
گێرهارد شیندله‌ر دوێنێ شه‌ممه به ڕۆژنامه‌ی (فرانکفۆرته‌ر ئه‌لگماینه سایتونگ)ی وڵاته‌که‌ی گوتووه ئاماژه‌ی زۆر هه‌ن که ڕژێمی ئه‌سه‌د له دوا قۆناغیـیه‌تی.
گێرهارد ده‌ڵێت له ئێسـتادا ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر ئاسایشی دیمه‌شق و فڕۆکه‌خانه‌کان و بنکه له‌شـکریـیه گرنگه‌کاندا و هه‌روه‌ها زیاتر په‌نا بۆ هێزی ئاسـمانی ده‌به‌ن له بری ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی سه‌رهه‌ڵـداوان بـبنه‌وه. ده‌شڵێت هاوکات هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن هه‌تا دێت و باشتر ده‌بێت که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات شه‌ڕی دژی ئه‌سه‌د گاریگه‌ری زیاتری هه‌بێت.
سه‌رۆکی BND له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌که گوتوویه‌تی هه‌رچه‌نده هیچ کام له هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه شه‌ڕه‌که یه‌کلایی‌بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌تا دێت و هێزه‌کانی ئه‌سه‌د کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی زیاتر له‌ده‌ست‌ده‌ده‌ن.