سه‌رۆکی میسر مه‌حه‌مه‌د مورسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی فه‌رمییه‌ی که له مانگی ڕابوردوودا دابوی به خۆی پوچه‌ڵ کرده‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی گرژی سیاسی و توندوتیژی کوشنده‌ی که له وڵاته‌که‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌ڵام وته‌بێژێک له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه له قاهیره ڕایگه‌یاند، ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنوسه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ده‌ستوری وڵاته‌که هه‌ر به پێی کاتی دیاریکراوی خۆی له 15 ی مانگی 12 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شایانی باسه تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆک مورسی نه‌داوه‌ته‌وه. هاوکات تا ئێستا ڕوونیش نییه که ئه‌و بڕیاره تا چه‌ندێک کاریگه‌ری به‌سه‌ر ناڕه‌زایی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانه‌ی له نزیک کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی که‌مپیان داناوه ده‌بێت.