سه‌رۆکی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه خۆکوژییه‌ی که بوو به‌هۆی برینداربوونی به‌رپرسی موخابه‌رات، له ناو پاکستانی دراوسێوه نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی دڵنیان له‌وه‌ی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که‌ی که به‌رپرسی ئاسایشی نیشتیمانی، ئه‌سه‌دوڵڵا خالیدی، بریندار کرد له پاکستانه‌وه هاتبوو.
به‌ڕێز کارزایی گوتی ئه‌و باس له‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامئاباددا ده‌کات، به‌ڵام به‌ته‌واوه‌تی حکومه‌تی پاکستانی تاوانبار نه‌کرد.
سه‌رۆکی ئه‌فغانستان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ قسه‌کانی نه‌خسته‌ڕوو.
هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که له ڕۆژی پێنجشه‌ممه وه‌کو نێردراوێکی ئاشتیانه چووبوو کاتێک له میوانخانه‌که‌ی له کابول هێرشی کرده سه‌ر خالید.
تالیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ.
له ئێستادا ئه‌سه‌دوڵلا خالید، که خزمێکی نزیکی سه‌رۆک کارزاییه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی بنکه‌ی له‌شکری باگرام چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت.