سه‌رۆکی مسیر محه‌مه‌د مورسی له ڕۆژی شه‌ممه داوای دیالۆگێکی گشتگیری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا کردووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که قه‌یرانی سیاسی له‌و وڵاته ده‌چێته سێیه‌م هه‌فته‌یه‌وه.
ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌وان نایانه‌وێت به‌شداری له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مورسیدا بکه‌ن تا ئه‌وه‌کاته‌ی ئه‌و ده‌ساڵاته مشتومڕله‌سه‌ره‌ی داویه‌تی به‌خۆی که‌م نه‌کاته‌وه‌و ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور پوچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه.
له‌شکری مسیر له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند پشتیوانی له دانوساندن ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی جیاوازییه سیاسییه‌کان.
وته‌بێژێکی هێزی له‌شکری ڕایگه‌یاند دیالۆگ باشترین و ته‌نها ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
له ڕۆژی هه‌ینی ئۆپـۆزسیۆنی میسر داوای خۆپـیشـاندانی زیاتریان کرد له پاش ڕازینه‌بوونی سه‌رۆکی وڵات محه‌مه‌د مورسی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنووسی نوێی ده‌سـتوری مشـتومڕ له ئامێزی وڵات و ڕازی نه‌بوونیشی بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌ویـیانه‌ی که مانگی ڕابردوو به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌سـتوری به‌خۆی به‌خشیوه.
سه‌ربازه‌کانی سوپا به ده‌وروبه‌ری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدا له قاهیره به‌ربه‌سـتی کۆنکرێتیان دانابوو. له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوچه‌ی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی پـێـکدادانی خوێناوی خۆپـیشـانده‌رانی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
شایه‌نی باسه له هه‌فته‌ی ڕبوردوو سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز مورسـیه‌وه کرد و تیایدا نیگه‌رانی خۆی بۆ ده‌ربڕی له باره‌ی کوشتن و برینداربوونی خۆپـیشـانده‌راندا.
هاوکات کاربه‌ده‌ستی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری دژ به توندوتیژییه‌کان له میسر دا که به‌هۆی داڕشتنی ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که هاتووه‌ته‌ئارا. ناڤی پلای ده‌ڵێت نیگه‌رانییه‌کی زۆر له‌مه‌ڕ داڕشتنی ده‌ستوری نوێ هه‌یه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادایه.