لایەنى کوردى وەک بڵێـیت باوەڕى بە نوری ئهلمالیکی سەرۆک وەزیرى عێراق نەمابێت، بۆیه داوا دەکات لە لایەنى سێیەم که لیستی عێراقیـیه و ڕهوتی سهدر و ئهنجومهنی باڵای ئیسلامیـیه، لە بارگرژى و لەشکرکێشى ئەم دوایـیە بێدەنگ نەبن و لەگەڵ هەوڵەکانیان بۆ هێورکردنهوهی دۆخەکە ڕای گشتى عێراقیەکانیش ئاگاداربکەنەوە کە لایەنى دەسەڵات لە بەرژەوەندى سیاسیدا سوپای بەکارهێنا و هەڕەشەى لە هاوبەشەکانى کرد که ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ئەگەر ڕکەبەرەکانى داوای گۆڕینى بکەن.