ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆپـۆزسیۆنی میسر داوای خۆپـیشـاندانی زیاتریان کرد له پاش ڕازینه‌بوونی سه‌رۆکی وڵات محه‌مه‌د مورسی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر به‌رنووسی نوێی ده‌سـتوری مشـتومڕ له ئامێزی وڵات و ڕازی نه‌بوونیشی بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌ویـیانه‌ی که مانگی ڕابردوو به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌سـتوری به‌خۆی به‌خشیوه.
سه‌ربازه‌کانی سوپا به ده‌وروبه‌ری کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیدا له قاهیره به‌ربه‌سـتی کۆنکرێتی و ته‌لبه‌نگیان دانابوو. له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوچه‌ی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی پـێـکدادانی خوێناوی خۆپـیشـانده‌رانی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش له گه‌رمه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت له قاهیره، سه‌رۆک مورسی له میانه‌ی وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا، گوتی وتووێژ ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه بۆ قه‌یرانی ده‌سـتوری وڵات.
هێشـتا دیار نیـیه ئاخۆ ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداری له وتووێژی پـێشـنیازکراوی محه‌مه‌د مورسی بکه‌ن له ڕۆژی شه‌ممه. له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز مورسی گوتی له به‌رامبه‌ر کوشـتنکاری و کاولکاری هیچ جۆره لێبورده‌یـیه‌کی نابێت.
سه‌رۆکی میسر گوتی له ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه له ده‌ره‌وه‌ی کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی 7 که‌س کوژران و پـتر له 700 که‌سی دیکه برینداربوون. گوتیشی له‌سه‌ر تاوانکاری وه‌ک به‌کارهێنانی چه‌ک 80 که‌س ده‌سـتگیرکراون. گوتیشی هه‌ندێـک له‌وانه به‌کرێگیراون.
شایه‌نی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز مورسـیه‌وه کرد و تیایدا نیگه‌رانی خۆی بۆ ده‌ربڕی له باره‌ی کوشتن و برینداربوونی خۆپـیشـانده‌راندا.