37 قوتابی منداڵ ده‌سوتێن به هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له قوتابخانه‌یان له گوندی شیناوی سه‌ر به پیرانشار
مه‌سعودکوردپور: به هۆی نه‌بونی تواناکانی پزشکی، منداله سوتاوه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ و ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی خوێندکاران ی ئێران-ئیسنا- له زاری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و پیرانشار (خانێ) ڕه‌سوڵ خزری ڕایگه‌یاند به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕووداوی ئاگرگرتنی پۆلێکی کچان(له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی کچان له گوندی شیناوێ) 37 قوتابی سوتاون که 29 بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری ورمێ به‌ڕیکراون و ده‌ڵێت 6 که‌سیان به هۆی ئه‌وه‌ی له‌شیان زیاتر له سه‌تا 46 و 50 سوتاون بۆ نه‌خوشخانه له ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت ،" ئێمه هه‌وڵ ده‌دێن تا وه‌زیری خوێندن و په‌روه‌رده لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت."
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعودکوردپور له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا به وردی باسی ئه‌م رووداوه ده‌کات و ده‌ڵێت ئاگره‌که به هۆی کوره‌یه‌کی نه‌وتییه‌وه بووه. کوردپور ده‌شڵێت به هۆی نه‌بونی تواناکانی پزشکی، منداله سوتاوه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی ورمێ و ته‌ورێز گواستراونه‌ته‌وه.