هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاری ناتۆ بۆ ڕه‌وانه‌کردنی سیسته‌می دژه موشه‌کی پاتریۆت بۆ تورکیا، په‌یامێـکی ڕوونه بۆ سوریا که تورکیا له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانیـیه‌وه پـشـتگیری ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له برۆکسل، هێله‌ری کلنتن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی هه‌رچه‌نده ئه‌م سیسته‌می پاتریۆته بۆ مه‌به‌سـتی به‌رگریـیه، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌تی سوریا وه‌ک به‌ڵـگه‌یه‌کی دیکه له‌به‌ر چاوی بگرێت که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن.
خانم کلنتن جارێـکی دیکه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر شیانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه یان هێزه‌کانی ئه‌سه‌د کۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه‌دا نه‌مێنێت و بکه‌وێته ده‌سـتی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانه‌وه.
گوتی ڕوودانی هه‌ر کام له‌م دوو ئه‌گه‌ره هێلی سوورن و ئه‌وانه‌ی پـێی هه‌ڵده‌سـتن به‌رپـرسیار ده‌بن.
خانم کلنتن له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مه‌ریکا و دۆسته‌کانی خوازیارن له میانه‌ی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له مه‌غریب سـازبکرێت، گوشـاری زیاتر بخرێته سه‌ر حکومه‌تی سوریا. گوتیشی ده‌بێت ڕژێمی ئه‌سه‌د کۆتایی به توندوتیژیـیه‌کانی بهێنێت.