پۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن چه‌کداران هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێك له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا و شه‌ش ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌کیان کوشتوون.
دوو کارمه‌ندانی پۆلیس گوتیان هێرشبه‌ره‌کان چه‌کداربوون و ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگیان پێبووه.
ڕووداوه‌که له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له گه‌ڕه‌کی زه‌یونه ڕوویدا. و پولیس ده‌ڵێت دایك و باوکێك و دوو منداڵانی ته‌مه‌ن دوو و ده ساڵان و دوو خزمی قوربانـیـیه‌کان کوژراون.
به‌ڵام هێشتا هۆی ئه‌و کوشتنانه ڕوون نه‌بۆته‌وه و هێچ شتێکیش له ماڵه‌که نه دزرابوو.
جێی باسه خراپکاران به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکانی سیڤیل و کارمه‌ندانی ئاسایش و حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌ڵام جاری وا هه‌یه کێشه و ناکوکی تایبه‌تیش ده‌بنه هۆی هه‌ندێ له هێرشی سه‌ر خێزانه‌کان.