وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئاگاهی به حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا دا له‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن له‌شـکری سوریاوه له دژی گه‌له‌که‌ی هێڵی سووره بۆ ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کارل شوارزنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیک له براگ، هێله‌ری کلنتن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له ئێسـتا هیچ له باره‌ی کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ناڵێت، به‌ڵام بێ گومان ڕێوشوێنی پـێویست ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه ڕووبدات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێـدوانه‌ی هێله‌ری کلنتن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا گوتی حکومه‌ته‌که‌یان له ژێر هه‌رچی بارودۆخێـکدا بێت چه‌کی کیمیاوی له دژی گه‌له‌که‌ی به‌کارناهێنێت.
جێی ئاماژه‌یه له دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاپـۆرت هه‌بوون باسیان له چه‌ند جموجۆڵێـکی نائاسایی حکومه‌تی سوریا ده‌کرد که ڕه‌نگه ئاماده‌کاری بێت بۆ شیانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی.