سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین: ئێمه ڕێکخراوی مه‌ده‌نین و فشارێکی مه‌ده‌نی به‌کار دێنین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بونه‌ته‌وه.
لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین له بڵاوکراوه‌یه‌کدا داوای له هاوڵاتیان کردووه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان هی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی دیاله، که‌رکوک و سهلاحئهدین دانهکهن.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان له شاری خانه‌قین له گفتوگۆی له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت ئێمه ڕێکخراوی مه‌ده‌نین و فشارێکی مه‌ده‌نی به‌کار دێنین بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی ئه‌م کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوبه‌ڕووی هه‌رێمی کوردستان بونه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌شڵێت،" ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، زمانی تۆپ و ته‌یاره‌مان ناوێت و به زمانێکی جوان ڕوبه‌ڕووی سیاسه‌تی عه‌سکه‌رتاری به‌غدا ده‌بینه‌وه."
سه‌لام عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی داوامان بۆ به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان هه‌بونی هێزی دیجله‌یه.