ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری دا ئه‌و داهاتی گومرگانه‌ی بۆ حکومه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی کۆده‌کاته‌وه و مانگانه بۆیان ڕه‌وانه‌ده‌کات، ڕابگرێت.
یوڤال شتاینتز وه‌زیری دارایی ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه گوتی بڕی پاره‌که 460 ملیۆن شێکله (نزیکه‌ی 120 ملیۆن دۆلار) و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌داته کۆمپانیای کاره‌بای ئیسرائیل، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیــیه‌کان به 200 ملیۆن دۆلار قه‌رزارێتی.
ڕۆژی هه‌ینیش حکومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری دا 3 هه‌زار یه‌که‌ی نیشته‌جێـکردن له که‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات بینابکات.
ئه‌م بڕیارانه‌ی ئیسرائیل پاش ئه‌وه دێن که پـێـنجشه‌ممه ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ دانی نا به فه‌ڵه‌سـتین وه‌ک ده‌وڵه‌تێـکی چاو‌دێر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه تاک لایه‌نه‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان پـێشـێلکردنێـکی ڕوون و ئاشـکرای فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانه بۆ ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ردوو لادا پـێشـتر مۆرکراون.