به‌پـێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی کوه‌یت، شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته توانیویانه یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 50 کورسیـیهی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
شیعه‌کان که له ئێسـتادا 17 کورسی په‌رله‌مانه‌که‌یان بردووه‌ته‌وه، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 ته‌نها 9 کورسیـیان به‌ده‌سـتهێنابوو.
ئیسلامیـیه سووننه‌کان که زۆربه‌یان بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان کرد، ده‌ڵێن ته‌نها 26.7% ی خه‌ڵـکی به‌شـداریـیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردووه، بۆیه ئه‌م په‌رله‌مانه نوێـیه نابێته نوێنه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵـکی کوه‌یت و شه‌رعیـیه‌تی نابێت و هه‌رچ بڕیارێک بدات یاسایی نابێت.
وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی کوه‌یت هه‌ڵبژاردنه‌که به سه‌رکه‌وتوو ناوده‌بات و ده‌ڵێت 38.8% ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه به‌شـداریـیان کردووه.
نزیکه‌ی 30 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێ که‌سانی نوێ ده‌بن له گۆڕه‌پانه‌که‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ته‌نها سێ ژن براوه بوون، له کاتێـکدا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2009 چوار ژن بوون.