کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک خۆکوژ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له‌شـکری هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریکا له شـاری جه‌لال ئابادی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.
حه‌زره‌ت حسێن مه‌شره‌قی‌وال گوته‌بێژی پـۆلیسی ناوچه‌که گوتی، کاژمێر 6 ی به‌یانی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی بنکه‌که هاتن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی یه‌که‌م، پاسه‌وانه‌کانی بنکه ده‌سـتیانکردووه به ته‌قه‌کردن له ئۆتۆمبیلی دووه‌م و ته‌قیوه‌ته‌وه، گوتیشی ڕوون نیـیه ئایا خۆکوژه‌که ئۆتۆمبیله‌که‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه یان به گولـله‌ی پاسه‌وانه‌کان ته‌قیوه‌ته‌وه.
حه‌زره‌ت هه‌روه‌ها گوتی دوو خوێندکاری خوێندنگه‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌ندروسـتی که که‌وتبوونه نێو شه‌ڕه‌که‌وه له‌گه‌ڵ سێ ئه‌فغانی دیکه که کارمه‌ندی بنکه‌که بوون له هێرشه‌که‌دا کوژراون.
گوتیشی شه‌ڕه‌که که نزیکه‌ی 2 کاژمێری خایاند، تیایدا هه‌ر 9 هێرشبه‌ره‌که کوژران. سیانیان له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کاندا و شه‌شیان له شه‌ڕه ته‌قه‌که‌دا.
ئه‌فسه‌ری سێ ئه‌ستێره مارتن کریتۆن گوته‌بێژی هێزه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له ئه‌فغانسـتان ئه‌ویش به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت فڕۆکه هه‌لیکۆپـته‌ره‌کانی ناتۆ گه‌یشـتوونه‌ته ئاسـمانی ناوچه‌که و به‌شـداریـیان له شه‌ڕه‌که‌دا کردووه. گوتیشی ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی ناتۆ له هێرشه‌که‌دا پـێوه‌بوون.
تاڵیبانیش لای خۆیه‌وه به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند. زه‌بحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی تاڵیبان گوتوویه‌تی کۆمه‌ڵێـک چه‌کداریان ئه‌م به‌یانیـیه هێرشه‌که‌یان کردووه و زیانی گه‌وره‌یان به بنکه‌که گه‌یاندووه.