Accessibility links

دیاری موحه‌مه‌د: تورکیا کاتێک له‌ ناوه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ ئارادایه‌ قه‌ندیل ده‌کاته‌ ئامانج


diyari mohammad
به‌ پێ هه‌ندی له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا له‌ شه‌وێ هه‌ێنی جارێکی تر بۆمبارانی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌ندیل کردوون، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ هێڕشانه‌ که‌متر له‌ میدیاکاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ته‌له‌ / رادێوێ ده‌نگی ئه‌مریکا دڵێت" دیاره‌ وه‌کو پێشه‌ی هه‌میشه‌ییان له‌ بۆنه‌ و بێ بۆنه‌دا فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا هه‌میشه‌ قه‌ندیل وه‌کو به‌هانه‌یه‌ک به‌ ئامانج ده‌گرن ، هه‌ر کاتێک واته‌ نه‌ک له‌ کاتێکدا ئاڵۆزی له‌ عێراق و له‌ نێوان هه‌رێمدا هه‌بوه‌، وه‌ یاخود گریلاکان چالاکی بکه‌ن، به‌ڵکۆ کاتێک پ.ک.ک ئاگر به‌سێشی تاک لایه‌نه‌ ڕاگه‌یاندبیت دوو ڕۆژ دوواتر، ڕۆژێک دوواتر تورکیا هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێڕشی کردووه‌ ، هه‌م هێڕشی زه‌مینی کردووه‌ وه‌ هه‌م هێڕشی سیاسیشی کردووه‌، جا ئه‌و هێڕشه‌ی شه‌وی ڕابوردوو درێژکراوه‌ی هێڕشه‌کانی پێشووتره‌. کاک دیاری ده‌شڵێت هێڕشه‌که‌ هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه‌ ته‌نها زیان به‌ ڕه‌زو باغه‌کان گه‌ێشتووه"‌.
please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG