پپاش ماوه‌یک له گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌دی له به‌غدا، به گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ هه‌رێم و شکستهێنانی دانوساندنی سه‌ربازی نێوان به‌غداو هه‌وڵێر بارگرژی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان کورد‌و شیعه که‌وته ژێر پرسیاره‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه کوردستانییه‌کان نامه‌ی ئاگادار کردنه‌وه‌یان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پێکهاته‌کانی شیعه کردووه. هاوکات تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماریش داوای ڕاستکردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی حکومڕانی مالیکی کرد و یان دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێک بۆی. هه‌مو ئاماژه‌کانیش ئاراسته‌یه‌کیان وه‌رگرتووه که کورد قسه‌ی خۆی کردووه‌و تۆپه‌که له یاریگای شیعه‌کاندایه. زانیاری زیاتری ئه‌م بابه‌ته له ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان گۆران تۆفیقدایه.