چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیـیه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دیمه‌شق ده‌سـتیان به هێرشێـکی گه‌وره کردووه. هاوکات دیپـلۆماتانی زیاتر له 60 وڵات داوا ده‌که‌ن گوشاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بخرێته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا له شه‌وی هه‌ینیـیه‌وه شه‌ڕوپـێـکدادانی توند له نزیک ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق ڕوویداوه و هه‌واڵ هه‌ن باس له برینداربوونی دوو که‌س ده‌که‌ن به‌هۆی تێـکشـکاندنی ماشێنێـکی له‌شـکری له نزیک فڕۆکه‌خانه‌که‌دا.
هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانی حکومه‌ت هێرشی ئاسـمانیان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له نزیک فڕۆکه‌خانه‌که هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی لێ گردبوونه‌ته‌وه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ له تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپـۆن کۆمه‌ڵی دۆسـتانی سوریا کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی سزا ئابوریـیه‌کان له دژی ڕژێمی سوریا و گوشارخستنی زیاتر له‌سه‌ری.
له ڕاگه‌یاندنێـکی کورت‌دا کۆمه‌ڵه‌که به توندی بۆردومانی ناوچه سیڤیلیـیه‌کان و کوشـتنکاریـیه به‌رده‌وامه‌کان و پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ناو ئه‌و وڵاته‌یان سه‌رزه‌نشتکرد.
کۆمه‌ڵه‌که ئاگاهیشی دا که سزا ده‌خرێته سه‌ر ده‌زگا دارایی و سه‌رمایه‌گوزاریـیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان به‌سه‌ر سوریادا ناسه‌پـێنن. هه‌رچه‌نده به‌یانـنامه‌که ڕاسته‌وخۆ ناوی ڕووسیا و چینی نه‌برد، به‌ڵام به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ڵێن مه‌به‌سـت ئه‌وانه.